كوردستان ه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ده‌كات له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئاماده‌كاری‌ بۆ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌كات و تێیداو كیژه‌ پاڵه‌وانێكی‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كچانی‌ عێراق بۆ یاریه‌كانی‌ 100 مه‌تر و 400 مه‌تر به‌ربه‌ست به‌هێزتر ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ ئه‌و كیژه‌ یاریزانه‌یان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمی‌ كچانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێكهاته‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌هێزتر ده‌كه‌ن و له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت كچانمان توانیویانه‌ پشكی‌ شێریان له‌ نێو یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق هه‌بێت .

نزار ووتیشی‌ ، پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ خوار 23 ساڵ له‌ ولاَتی‌ میصر ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو ، كوردستان به‌مۆ جه‌مال ی‌ كیژه‌ یاریزانمان وه‌ك یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌چێته‌ نێو ئه‌و ڕكابه‌ریانه‌ كه‌ له‌ ئێستادا و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ی‌ ڕاهێنه‌ر مه‌شقه‌كانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كی‌ قورس بێت له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .

دواجار سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هیوای‌ خواست كوردستان و هاوڕێكانی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رچاویان هه‌بێت و به‌ میدالیا و ئه‌نجامه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و به‌شداریكردنی‌ كیژه‌ یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت زانیاری‌ زیاتری‌ پێداین و ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ زۆر به‌هێزه‌ و پاڵه‌وانانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ تێیدا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن ، كوردستان ووتیشی‌ تاكه‌ كیژه‌ یاریزانی‌ كوردم كه‌ به‌شداری‌ له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت ئه‌نجام بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌ست بخه‌م وه‌ك كیژه‌ یاریزانێكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ به‌رواری‌ 5 تا 9 ی‌ ته‌مووزی‌ 2024 و له‌ ولاَتی‌ میصر یارییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن .


PM:11:15:02/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌