پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی عێراق و دوای كێبڕكێیه‌كی به‌هێز زوبێر ساڵحی یاریزانی تیمی بۆكسێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی له ڕكابه‌ره‌كه‌ی یاریزانی یانه‌ی مۆفه‌قییه‌ی شاری به‌غداد بباته‌وه .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 29 ی حوزه‌یرانی 2024 و له نێو سه‌كۆی یارییه‌كان له شارۆچكه‌ی شه‌قلاَوه‌ی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان له نێوان یاریزانی تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه و مۆفه‌قییه‌ی به‌غداد به‌ڕێوه چوو ، له‌و یارییه‌دا و دوایی ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یاریزان ، دواجار زوبێر ساڵحی كوڕه پێشمه‌رگه‌كه‌ی شاری ڕۆشنبیران توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جامی یه‌كه‌می به‌رز بكاته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یاریزانه‌كه‌یان بڵند مه‌حمودی ڕاهێنه‌ری تیمی بۆكسێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیمان دووباره مێژوو تۆمار بكه‌ین و نازناوی كوڕانی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه شاری سلێمانی و یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، بڵند ووتیشی ئاست به‌رزی یاریزانه‌كه‌مان پیشان ده‌ری به‌هێزتر بوونی پێگه‌ی یاری بۆكسێنه له شاری سلێمانی و له نێو یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنمان له یاری كۆتایشدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه پێشمه‌رگه بێ ڕكابه‌ره .
دواجار بڵند مه‌حمود پیرۆزبایی له یانه‌كه‌ی و شاری سلێمانی كردوو ووتیشی دوایی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و نازناوه زوبێر ساڵح ی یاریزانمان توانی ببێته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی بۆكسێنی عێراق و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ئاسیادا ده‌كات .