زوبێر صاڵح به‌ 20 چركه‌ گه‌یشته‌ یاری‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 28 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 و له‌ یاری‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ، زوبێر ساڵحی‌ یاریزانی‌ تیمی‌ بۆكسێنی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ شه‌باب خه‌یراتی‌ شاری‌ به‌غداد بۆوه‌ ، له‌و یارییه‌دا و دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ نمونه‌یی‌ و له‌ دوای‌ ته‌نیا 20 چركه‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ كۆتایی‌ به‌ یارییه‌كه‌ بهێنێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته‌ یاری‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و به‌شداری‌ ده‌كات له‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا .


PM:11:16:28/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌