پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شارۆچكه‌ی شه‌قلاَوه‌ی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كانی دا تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیمه‌كه‌یان بڵند مه‌حمود ڕاهێنه‌ری تیمی بۆكسێنی یانه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا‌و ووتی ، تیمه‌كه‌مان بۆ پله‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كات و ئاستێكی به‌رزمان پیشان داوه كه خۆش به‌ختانه و به‌هۆی به‌هێزی یاریزانانمان ڕكابه‌ره‌كانمان پاشه كشه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زوبێر ساڵحی تازه‌پێگه‌یشتومان له كێشی + 80 سه‌رو قورس ، ڕكابه‌ره‌كه‌ی له یانه‌ی ئیئتیلاف له شاری به‌غداد پاشه‌كشه‌ی كردوو نه‌هاته نێو حه‌له‌بی یاریكردن .
ناوبراو ووتیشی به هیواین پله‌ی یه‌كه‌م و جامی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌مان بهێنینه‌وه و پاڵه‌وانانمان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ولاَتانی ئاسیا ده‌كه‌ن .