پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی موایتایی عێراق به به‌شداری 51 یانه و له به‌رواری 30 ی حوزه‌یرانی 2024 پاڵه‌وانێتی موایتایی بۆ ئاسته‌كانی بێچوه شێران و لاوانی كوڕان له شاری به‌غداد ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیمی موایتایی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 24 یاریزان له هه‌ردوو ئاست به‌شداری ده‌كات و ڕكابه‌ر ده‌بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان ماوه‌ی 45 ڕۆژه بێ دابڕان و به شێوه‌یه‌كی چڕ له كه‌مپی ئاماده‌كاریداین و ئامانجمانه نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك و تیم به‌ده‌ست بهێنین ، هه‌روه‌ك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی پێكرد كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 30 ی مانگی حوزه‌یران بۆ 6 ی مانگی ته‌مووز له شاری به‌غداد به‌رده‌وامی ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ڕكابه‌رییه‌كی سه‌خت ده‌بن له نێوان یانه‌كان .
ڕاهێنه‌ری ناوبراو زانیاری زیاتری له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كه دا‌و ووتی ، خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاكی یاریزانان ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهان له ولاَتی تایلاند ده‌كه‌ن كه ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له چاره‌كی سێهه‌می مانگی ته‌مووزی 2024 و له شاری بانكۆنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ڕاهێنه‌ران و دیاری كردنیان بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕاهێنه‌ری تیمی موایتایی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت گه‌ر دوو یاریزانی ڕاهێنه‌رێك ببنه خاوه‌ن پله‌كانی پێشه‌نگ ئه‌وه ڕاهێنه‌ره‌كه‌شیان بانگێشت ده‌كرێت و ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی جیهان .