پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی بۆكسێنی عێراق له شارۆچكه‌ی شه‌قلاَوه و به‌به‌شداری یانه‌كانی كوردستان و عێراق پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی ده‌ست پێكردوو تێیداو له كێشی 52 كغم بۆ یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتوان هامنۆ ئیدریس له تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی دوایی ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی له یانه‌ی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركوك به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه بڵند مه‌حمود ڕاهێنه‌ری تیمی بۆكسێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا‌و ووتی ، تیمه‌كه‌مان ئاماده‌كاری زۆر باشی هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام به‌شداریمان له‌م كێبڕكێیانه كردووه .
بڵند ووتیشی خۆش به‌ختانه و له دوایی ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز یاریزانی تازه پێگه‌یشتومان هامنۆ ئیدریس توانی سه‌ركه‌وتوو بێت دوایی ئه‌وه‌ی له ڕكابه‌ره‌كه‌ی له یانه‌ی سه‌وره برده‌وه .