پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای بردنه‌وه مێژوویه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیالی ڕكابه‌ری ، كوڕانی پێشمه‌رگه ئاهه‌نگی خۆشی و شادیان گێڕا و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست ئاماژه‌یان بۆ گه‌یشتن به خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق كرد .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و له جه‌وله‌ی سێهه‌می ئه‌و قۆناغه‌دا ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشت به هانده‌ره دڵسۆزه‌كانی خۆی و هانده‌رانی خه‌مخۆری شاری شاران هه‌نده‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆزی ئاگری نه‌ورۆزی كوردان میوانداری له یانه‌ی دیالی كرد .
له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 24 ی حوزه‌یرانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشمه‌رگه‌كان ، پێشمه‌رگه ئاسا و به هێرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان فشاریان خسته سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان به‌لاَم هێڵی به‌رگری یان ڕێگر ده‌بوون له هه‌له زێڕینه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه و دواجار و نیوه‌ی یه‌كه‌م به خاوێنی و به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له نیوه‌ی دووه‌مدا و له دوایی فشاره یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام و ده‌ست خستنی سێ خاڵی گرنگی ئه‌و یارییه چاره نوس سازه و له دوایی هێرشێكی یاریزانانی یانه‌ی دیالی میوان و به‌هۆی نه‌بوونی سستمی ته‌كنیكی ڤار ناوبژیوان یاریزانی گۆڵ پارێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( حسن حسێن ) ی به كارتی سور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگه ، هه‌روه‌ك دوایی ئه‌وه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه بونه ده یاریزان به‌لاَم كۆڵنه‌دان و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن یان كرده ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتن یان و توانیان له خوله‌كی 72 له ڕێگه‌ی یاریزان محه‌مه‌د ته‌قی گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان كۆی خاڵه‌كانیان كرده 6 خاڵ و به جیاوازی 2 خاڵ پێش یانه‌ی دیالی ڕكابه‌ریان كه‌وتن و لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یان گرت .