پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری موسڵ پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌می ڕافیده‌ین ئه‌نجام ده‌دات و كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ش تێیدا ڕكابه‌رن .
بڕیاره له به‌رواری 25 تا 30 ی حوزه‌یرانی 2024 و له شاری موسڵ یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه بچێت و خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ده‌گاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان ده‌كات .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتی ڕافیده‌ینی یه‌كه‌م بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا و ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كه‌م جاره ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كانی به 9 جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چن ، هه‌روه‌ك ووتیشی پاڵه‌وانێتیه‌كه كراوه ده‌بێت و هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌توانن تێیدا به‌شداربن كه له كۆتایی دا خاوه‌ن نازناوی ده‌بێته یاریزانی ژماره پێنجی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهان كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 10 تا 23 مانگی 9 ی 2024 و له ولاَتی هه‌نگاریا به‌ڕێوه بچن .
هه‌روه‌ك ئیسماعیل ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی نازناوه‌كه به‌ده‌ست دێنێت و به‌شداری پاڵه‌وانێتی جیهان ده‌كات له هه‌مان كات ده‌چێته خولی كۆتایی پاڵه‌وانێتی عێراق و وه دوو یاریزانی دیكه‌ش له هه‌مان پاڵه‌وانێتی سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق .
دواجار ئه‌سعه‌د ووتی ، له یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، ڕه‌وه‌ند حامید ، شارۆ سه‌میر و خاتوو كارین كه‌مال ) تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه هیوایه‌كی زۆرمان پێیان هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كاریگه‌ر له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا .