پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له به‌هێزترین یاری ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی ، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش بونه میوانی یانه‌ی مه‌صافی .
یارییه‌كه له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 ی حوزه‌یرانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی مه‌صافی به‌ڕێوه چوو تێیداو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشمه‌رگه‌كان ، ویستی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌یان هه‌بوو به‌و پێگه‌یه‌ی كه له یه‌كه‌م یاریان توشی شكست بوو بوون و بۆ قه‌ره‌بوو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردبۆوه و سه‌رئه‌نجام و له نێوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه به ئاست و ئه‌نجام پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێ وهلاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان محه‌مه‌د ته‌قی و دانا مسته‌فاوه تۆمار كران و به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه به سێ خاڵی زێڕینه‌وه گه‌ڕانه‌وه شاری شاران ، شاری سلێمانی .
به ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ، پێشمه‌رگه به 3 خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت له دوای یانه‌ی دیالی كه خاوه‌ن 4 خاڵه .