پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی موایتایی جیهانی كه یارییه‌كانی له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه چوو ، به‌همه‌ن محه‌مه‌دی یاریزانی تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پیَشمهرگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی چواره‌می جیهان له كێشی 63 كیلۆ گرام به‌ده‌ست بهێێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی به‌همه‌ن كه له پێش به‌شداركردنی له‌و پاڵه‌وانێتیه نازناوی كێَشهكهی له عێراقدا به‌ده‌ست هێنا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتی جیهان زۆر به‌هێزه به‌و پیێگهیهی پاڵه‌وانانی یارییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كۆده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ك ووتیشی ، خۆشبه‌ختانه و سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره كه توانیمان له ولاَتی یۆنان و دوای ڕكایهرییهكی به‌هێز پله‌ی چواره‌م له كێشه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم كه 104 ولاَت تێیدا به‌شداری كردبوو ، ئه‌و یاریزانه ئه‌نجامه‌كه‌ی به گرنگ زانی كه دوایی هه‌وڵێكی زۆر و ماندوو بوونی له یه‌كه مه‌شقییه‌كانی ئه‌نجامێكی گه‌وره له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌سته‌به‌ر بكات و ووتیشی گه‌ر پاڵپشتیمان هه‌بێت هیچمان له یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت كه‌متر نابێت و ئه‌نجامی زۆر به‌رزتر به‌ده‌ست دێنین .