پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی له خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق دا دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی گرنگ له بێچوه شێرانی یانه‌ی دهۆكی برده‌وه .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 15 ی حوزه‌یرانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی دهۆك كرد .
له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتووبن و به ئه‌نجامی 6 گۆڵی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان به‌ده‌ست هێنا .
له خوله‌كی 21 ی سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌كه‌م ڕائد مه‌جید گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كردوو له خوله‌كی 33 ی ئه‌و نیوه‌یه‌دا ڕائد مه‌جید دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد ، هه‌رچی له پاش 2 خولهك و دووباره ڕائیدی پاڵه‌وان سێهه‌م گۆڵی بۆ تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كلاكرده‌وه و ڕائد مه‌جید له نێو یارییه‌دا له‌گه‌ڵ ڕیمۆنتاداكانی به‌رده‌وام بوو دوایی ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 43 گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد
هه‌روه‌ك به‌هێز جه‌میل و دارین دانا به تۆماركردنی گۆڵه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م كۆتاییان به یارییه‌كه هێنا و توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ بۆ تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن به 6 گۆڵی بێ وهلاَم .