پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق و له جه‌وله‌ی حه‌وتی خوله‌كه ، تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌یان و له شاری زاخۆی و ده‌لال بونه میوانی تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی زاخۆ .
له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 ی حوزه‌یرانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ده‌لال به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رزی شێرانه سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ و به 2 گۆڵی بێ وهلاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌نگاوێكی گرنگ ببڕن له خوله‌كه و به جیاوازی 2 خاڵ بچنه پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور .
دوای ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی حه‌وت تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 6 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و 18 خاڵه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیه و هه‌رچی بێچوه شێرانی یانه‌ی هه‌ولێره به 5 بردنه‌وه و یه‌ك یه‌كسان بوون و یه‌ك شكسته‌وه و به 16 خاڵ دووه‌مه و دهۆك -یش 4 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندیی یه‌و دواجار زاخۆ به 2 خاڵ دوا پله‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .