پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریان له خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 5 ی حوزه‌یرانی 2024 له دوا مه‌شقیان بۆ یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی په‌یام له خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی كوردستان ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی دا پاڵپشتی كارگێڕی یانه‌ی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیمه‌كه .
ئه‌مه و وسام محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند كه بناغه‌ی هه‌ریارییه‌ك تیمی بێچوه شێرانه و له‌و سۆنگه‌یه‌وه یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به‌و ئاسته داوه و هه‌ربۆیه خۆش به‌ختانه تیمه‌كانمان له ئاستێكی به‌رزی هونه‌ریدان ، وسام ووتیشی ، ستایشی ئه‌نجامه‌كانتان ده‌كه‌ین وه‌ك كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هیوادارین له قۆناغی كۆتایی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق دا به ئاست و ئه‌نجامێكی باش بتان بینین و دڵی هانده‌ران و ئێمه‌ش و خانهوادهكانیشتان خۆش بكه‌ن و ئه‌نجام و ده‌ست كهوتهكانتان ببێته مێژوویه‌كی له بیرنه‌كراو بۆ خۆتان .