پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، ناصریه ، جۆلان ، ڕومادی ، الكرمه ، دیالی ، مه‌صافی ناوه‌ڕاست و ئیتیصالات ) كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوون .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و بڕیار درا كه یانه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه بكرێن و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك تیمی خاوه‌ن نازناوی بگاته یاریه‌كانی خولی پیشه‌گه‌ران بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئه‌مه‌و دوای ڕاكێشانی تیروپشك ، یانه‌كانی ( ناصریه ، جۆلان ، ڕومادی و الكرمه ) كه‌وتنه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان و هه‌رچی یانه‌كانی ( دیالی ، پێشمه‌رگه ، مه‌صافی ناوه‌ڕاست و ئیتیصالات ) بوو له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م خۆیان بینییه‌وه .
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ووتی ، یارییه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 14 ی مانگی 6 ی 2024 ده‌ست پێده‌كات و به خشته‌ی دیاری كرا‌و یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین تا به وردی چاودێری یارییه‌كان بكه‌ین و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوو نه‌دات .
ئه‌مه‌و فیراس متشر ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ووتیشی ، خوله‌كه له‌م قۆناغه دا به شێوازی چوون و هاتن ده‌بێت و یانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین بردنه‌وه و خاوه‌ن خاڵ ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته خولی پیشه‌گه‌ران و هه‌روه‌ك باشترین تیمی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م یاری پله‌ی ئۆف ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی 18 ی ڕیزبه‌ندی له خولی پیشه‌گه‌ران .