پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق و له كۆمه‌ڵه‌ی باكوری یانه به‌شداره‌كان ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له بێچوه شێرانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 31 ی ئایاری 2024 به‌ڕێوه چوو تێیداو دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رزی نمونه‌یی و هونه‌ری دواجار بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كان شێر ئاسا و وه‌ك هه‌میشه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یانه‌كه‌ی میوانیان دوچاری شكست كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 15 خاڵ زیاد بكات و پێشه‌نگی یانه‌كان له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت .