پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا جه‌وله‌ی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و كاتژمێر 3:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26 ی ئایاری 2024 ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ناصریه كرد ، یارییه‌كه به ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ڕكابه‌ری یاریزانانی هه‌ردوو تیم دواجار یاریه‌كه‌یان به یه‌كسان بوون و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ، پێشمه‌رگه توانی به كۆی 36 خاڵ و به پله‌ی دووه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان بگاته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و به كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 22 و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی الكرمه به 37 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م و ناصریه به 32 خاڵ و به پله‌ی سێهه‌م و هه‌رچی یانه‌ی ئیتیصالات بوو به كۆی 30 خاڵ و پله‌ی چواره‌م گهیشتنيان به قۆناغه‌كه مسۆگه‌ر كرد .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانهكانیشدا ، دیاله ، جۆلان ، مه‌صافی و ڕومادی به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایاب شاد بوون .