پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌هێزترین یاری له ۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی لاوانی پیشه‌گه‌رانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی بووه میوانی لاوانی یانه‌ی غاز شیمال .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 24 ی ئایاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی غاز شیمال هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی غاز شیمال و پێشمه‌رگه له جه‌وله‌ی 14 و دوا جه‌وله‌ی قۆناغی دووه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق به یه‌ك گه‌یشتن له‌و یارییه‌دا و له نیوه‌ی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌كان به ئاستێكی به‌رز بینران و له خوله‌كی 22 مسته‌فا عوده‌ی به لێدانی په‌ناڵتی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له هه‌مان نیوه‌دا و له خوله‌كی 26 مسته‌فا غازی به هه‌مان شێوه و به لێدانی په‌ناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی غازی خاوه‌ن یاریگه یه‌كسان كرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه و به گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
نیوه‌ی دووه‌م ، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیم و شێوازی یاریان پێشمه‌رگه‌كان به ئاستێكی به‌رزتر بینران و چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوای یه‌كیان كرده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی غاز و تا له خوله‌كی 90 یاریزانی لاوی پێشمه‌رگه ، بادینان ئه‌حمه‌د ئه‌نجامه‌كه‌ی پێش خست و دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد .
لاوانی پێشمه‌رگه به‌و ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له‌گه‌ڵ زیاتكردنی كاتی یاسای و له خوله‌كی 90+8 یاریزانی هۆزان پشتیوان توانی سێهه‌م گۆڵی تیمی لاوانی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و سه‌رئه‌نجام یاری به 3-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی سه‌وز پۆشی شاری ڕۆشنبیران به كۆتاهات و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان توانیان گه‌یشتنیان به قۆناغی داهاتووی خولی پیشه‌گه‌ران یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
جێگه‌ی باسه له تیمه‌كانی یانه‌كانی باكور یانه‌ی هه‌ولێر ، نه‌ورۆز ، پێشمه‌رگه و زاخۆ توانیان بگه‌نه قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .