رێكخروای میتان خولی پۆلینیكردنی ئەلیكتڕنی پەرتووكی وەرزش ومیدیای وەرزشی كردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ڕۆژی‌ سێ شەممە رێكەوتی 23-4-2024 لە كتێبخانەی گشتی هەولێر رێو رەسمی خولێكی دوو رۆژە لەلایەن رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی و بەپاڵپشتی و هاوكاری رێكخروای بیرۆكەی بێسنوور (ئایدیەس) وبەرێوەچوونی كتێبخانەی گشتی هەولێر و كۆمەڵی كتێبخانەكانی كوردستان  بۆ نزیكەی (100) كارمەندی كتێبخانەكانی سنووری هەولێر كرایەوە.

سەرەتا هەریەك لەبارزان ئەكرەم مەنتك بەرپرسی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان ونازفەلەكەدین كاكەیی  بەرێوەبەری كتێبخانەی گشتی هەولێر و حسێن بەكر ئیبراهیم سەرۆكی رێكخراوی بیرۆكەی بێسنوور (ئایدیەس)،باسیان لە ڕۆلی گرنگی كتێب و پۆلینكردنی لەسەر سیستەمی نوێی جیهانی،هەروەها باس لەوەكرا كە تیكَڕای كتێبخانەكانی كوردستان كاری بۆ بكرێت بەشێوەی راستەوخۆ پۆلینكردن ئەنجام بدات.

دواتر مامۆستا سالم یاسین وانەی یەكەم بەئامادەبوانی خولەكە پێشكەشكرد سەبارەت بە دەروازەیەك لەسەر پۆلین وهەروەها پۆلینی لەئێستای كتێبخانەكانی جیهان،دواتر مامۆستا سەعدوڵڵا نوری وانەی دووەمی خولەكەی پێشكەشكرد بەناونیشانی (پۆلینكردنی كتێب بەشێوەی ئەلیكتڕۆنی).

بڕیاریشە سبەی سێ وانەی تر پێشكەش بكرێت،یەكێك لەوانەكان سەبارەت بە پەرتووكی وەرزشی و میدیای وەرزشی وچۆنیەتی پۆلینكردن وكاركردن بەشێوەیەكی ئەكادیمی لەسەر پۆلینی ئەلیكترۆنی بۆ پەرتووكە وەرزشی و میدیای وەرزشییەكان لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها سبەی چوارشەممە كاتژمێر (12) نیوەڕۆ كۆتایی بەخولەك دێت وبڕوانامەی بەشداربوو پێشكەش دەكرێت بەسەر كارمەندانی بەشداربوو،هەروەها بڕوانامە و قەڵغانی رێزلێنان بە چەند مامۆستایەك و هاوكارانی ئەم خولە دابەش دەكرێت.

جێگای ئاماژەكردنە رێكخروای بیرۆكەی بێسنوور بەسەرپەرشتی رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی،بۆ یەكەمجار لە كوردستان خولێك بكرێتەوە،گرنگ وباسكردن و كاركردن لەسەر پۆلینكردنی پەرتووكی وەرزشی و میدیای وەرزشی.



PM:05:03:23/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌