پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بڕیاری دا به دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌كان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی ولاَتی عێراق و شاری به‌صره میوانداری بێت .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری خسته ڕوو ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی له شاری به‌غداد پالاَوتن بۆ یاریزانانی یانه‌كان ئه‌نجام درا ، بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزان له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان نه‌یان توانی به‌شداری بكه‌ن هه‌ربۆیه یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 3 و 4 ی مانگی ئایار - 5 ی 2024 پالاَوتن له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئه‌نجام بداته‌وه .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پالاَوتنهكان خۆی له یارییه‌كانی ( 100 م ، 200 م ، 400 م ، 800 م ، 1500 م ، یه‌ك باز ، سێ باز ، بازی به‌رز ، 100 م به‌ربه‌ست ، 400 م به‌ربه‌ست ، هه‌ڵدانی دێسك ، هه‌ڵدانی قورسای ، ، هه‌ڵدانی چه‌كوش و ڕم ، یارییه حهوتییهكان ، بازی زانا ، ڕاكردنی 5000 مه‌تر ، 10،000 ده هه‌زار مه‌تر ، 21 كم ، ماراسۆن و مه‌شی ) ده‌بینێته‌وه .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی شاری به‌غداد بۆ ئه‌نجام دانه‌وه‌ی پالاَوتنی یاریزانان سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی عێراق ووتی ، له شاری به‌غداد سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه فه‌راهه‌م كراوه كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزان پێویست ده‌بێت و هه‌ربۆیه ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق درا .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له به‌رواری 29 ی ئایار بۆ 1 ی حوزه‌یرانی 2024 له شاری به‌صره‌ی فه‌یحا به‌ڕێوه بچێت .