پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ده‌ستپێكی یارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به ڕكابه‌ری به‌هێز بوون و له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی دا تیمی باله‌ی یانه‌كانی غازی به‌صره و هه‌ولێر توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
یارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌م له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن و بڕیاره یارییه‌كانی ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بخایه‌نێت .
هه‌رچی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی بوو تیمی باله‌ی یانه‌ی غاز به ئه‌نجامی 3-1 سێت له مه‌صافی شیمال یان برده‌وه و دواجار و هه‌ولێری میوانداری كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می قۆناغی كۆتایش به هه‌مان ئه‌نجامی یاری یه‌كه‌م به‌حری به‌صره‌ی هاوشاری غازی توشی شكست كرد .