پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ده‌ستپێكی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه سه‌خت و دژوار بوو دوایی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا و له نێو هانده‌رانی میسان توانی سێ خاڵی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات .
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 ی ئازاری 2024 جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكرد ، له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی دا تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی و له نێو هانده‌رێكی به‌رچاوی یانه‌ی میسان بونه میوانی ئه‌و یانه‌یه .
ده‌ستپێكی یاری :
له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان و كاتژمێری دیاری كرا‌و بۆ ده‌ستپێكی یارییه‌كان بهلاَم به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ناوبژیوان بۆ ماوه‌ی 25 خولهك یاریییهكهی دواخست و پاشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كه و ڕكابه‌رییه‌كان دواجار و له گێمی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌كان توانیان له ڕێگه‌ی یاریزان ( کینگسلی ئۆبۆمینۆ ئیزی ) گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتوان تۆمار بكه‌ن و ئه‌و گێمه به‌و ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م :
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاری له‌و گێمه‌دا تا ئاستێكی به‌رز بۆ پێشمه‌رگه‌كان یه‌كلایه‌نه بوو دوایی ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌ی هێرشه‌كانیان و له ناوچه‌ی سزادا و به‌هۆی لێدان و كه‌وتنی ئه‌حمه‌د وه‌هابی یاریزانی پێشمه‌رگه ، ناوبژیوان لێدانێكی په‌نالتی ( سزا ) ی بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه هه‌ژمار كرد ، بهلاَم به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی تیمی خاوه‌ن یاریگه و دروست بوونی ئاڵۆزی پێنج خولهك یاری ڕاگیرا و دواتر و ( ئه‌حمه‌د وه‌هاب ) ی یاریزانی پێشمه‌رگه توانی به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه یه‌كلابكاته‌وه .
پاش ئه‌و گۆڵه به‌هۆی دووباره دروست بوونی ئاڵۆزی ، ناوبژیوان دووباره یاریه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگرت و سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی خاوێن یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه كه ئه‌و گێمه ماوه‌ی 62 خوله‌كی خایاند .