ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م بوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ سلێمانی‌ له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ و به‌به‌شداری‌ 17 یانه‌ی‌ سنوره‌كه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كانی‌ بۆ 6 تا 13 ساڵ ئه‌نجام دا .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ 250 یاریزان له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان ، تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ، شڤان عوسمان كاپتنی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت به‌م شێوه‌یه‌ دوا ، ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ تیمێكی‌ تۆكمه‌ به‌شداریمان له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ كردوو خۆش به‌ختانه‌ش له‌ نێو 17 یانه‌دا توانیمان پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین .

شڤان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئاستی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ زۆر به‌رز بووه‌ و یارییه‌كانی‌ تا كاتژمێر 12:00 ی‌ شه‌وی‌ خایاندووه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و كاته‌وه‌ و هه‌بوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خوێندكاران و قوتابیان ، چه‌ندین یاریزانیان بێ‌ به‌ش بوون له‌ یارییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازناوه‌كه‌یان بۆ هیچ تیمێك جێنه‌هێشتووه‌ .

ناوبراو ووتیشی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاری‌ كاراتێدا پێگه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌و توانیومانه‌ وه‌ك قوتابخانه‌ی‌ پێگه‌یاندنی‌ یاریزانان كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین داهاتووی‌ عێراق دره‌وشاوه‌ بكه‌ین .


PM:03:39:06/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌