پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای به‌ده‌ست هێنانی قه‌ڵغانی سێهه‌می له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی كچان ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 ی شوباتی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ی سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك و زرنگ سه‌لاَح ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و خۆشه‌ویست مه‌حمود به‌رپرسی ژمێریاری یانه پێشوازی كرا له ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانه كچه پاڵه‌وانه‌كانی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و له شاری شاریقه‌ی ولاَتی ئیمارات پله‌ی سێهه‌م و قه‌ڵغانی تیمی كاتایان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك له هه‌مان یاری و له‌سه‌ر ئاستی تاك ئه‌وین ئامانج میدالیای بڕۆنزی له‌مل كرا ئه‌مه‌و جگه‌له به‌ده‌ست هێنانی دوو میدالیای زیو بڕۆنز له یاری كۆمێته له كێشی + 68 كغم و - 68 كغم .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه وێڕای پیرۆزبای خۆی له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و كیژه یاریزانه‌كان ، پاڵپشتی یانه‌ی بۆ ئه‌و تیمه دووپات كرده‌وه و وتیشی كه یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان دروست بووه و له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی داوه و به‌روبومه‌كه‌شی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌یان میدالیا و جامانه‌یه كه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به‌ده‌ست ده‌هێنرێت .
هه‌روه‌ك ڕێنوێنی كردن بۆ كۆشش و هه‌وڵی زیاتر و به‌رز كردنه‌وه‌ی توانایان تا له داهاتوودا بتوانن دوباره ئه‌نجامی به‌رچاو كاریگه‌ر تر بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنن چونكه ئه‌وان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق یان كردوه كه خۆی له خۆیدا ئه‌وه ده‌ست كه‌وتێكی مێژووییه .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد دووباره پیرۆزبایی له تیمه‌كه كردوو ووتیشی ، ئامانجی یانه‌ی پێشمه‌رگه خزمه‌ت كردنه به چینی وه‌رزشكاران و یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به پاڵپشتی سه‌رۆكی یانه كه ده‌ست والاَی كردوون ده‌توانن هاوكاربن بۆ تیمه‌كان تا له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له كۆتایشدا له‌گه‌ڵ سوپاسی هه‌ریه‌ك له ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌كه و به‌ختیار ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیمی كاتا قه‌ڵغانی سێهه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یانه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میواندارییه وه‌رزشیه هات .