ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ عه‌ره‌ب - پێشمه‌رگه‌كان له‌ چنینه‌وه‌ی‌ میدالیاكان به‌رده‌وامن - قه‌ڵغانی‌ سێهه‌میان پێ‌ به‌خشرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ شاریقه‌ و له‌ درێژه‌ی‌ ڕكابه‌رییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ عه‌ره‌ب ، تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ده‌كات توانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تاكی‌ یاری‌ كۆمێته‌ ( قیتال ) دوو میدالیا به‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ - 68 كغم ، چراخان جه‌عفه‌ر پله‌ی‌ سێهه‌م و میدالیایی‌ بڕۆنزی‌ برده‌وه‌ و هه‌رچی‌ لانه‌ كه‌مه‌ران بوو له‌ + 68 كغم دوای‌ گه‌یشتنی‌ به‌ یاری‌ كۆتایی‌ - فیناڵ - پله‌ی‌ دووه‌م و میدالیایی‌ زیوی‌ له‌ مل كرا .

ئه‌مه‌و به‌و ده‌ست كه‌وته‌شیان كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ عه‌ره‌بدا ، توانیان 3 میدالیایی‌ بڕۆنز و یه‌ك زیو به‌ده‌ست بهێنن .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌كان ، پاڵه‌وانێتی‌ عه‌ره‌به‌ كه‌ چه‌ندان یاریزان ڕكابه‌ری‌ تێیدا ده‌كه‌ن و بۆ نازناو ده‌جه‌نگن ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ خۆش به‌ختانه‌ توانیویانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك میدالیایه‌كی‌ زیو و دوو میدالیای‌ بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمی‌ كاتاش بوو به‌ هه‌مان ئه‌نجامی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م بڕۆنز له‌ ملی‌ یاریزانیان كرا .

له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ مورادی‌ ووتی‌ ، به‌ بۆنه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان ، عادل عیدان سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ عێراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ڤیدۆیدا پیرۆزبایی‌ له‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ و یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوو ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شیانی‌ به‌رز نرخاندوو به‌ مێژووی‌ وه‌سفی‌ كرد كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ عه‌ره‌بی‌ دا كچه‌ پێشمه‌رگه‌كان ئه‌و ئه‌نجامه‌ گرنگانه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌  .


PM:08:09:10/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 4132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌