پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری ده‌ربه‌ندیخان و له درێژه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی دا ، قوتابخانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان ، پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی به به‌شداری 8 تیم ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌یان ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆش به‌ختانه و دووباره فێرگه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامێكی دیكه‌ی برده‌وه و جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانمان گه‌ڕانده‌وه یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، فه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌به‌شداری 8 فێرگه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه چوو كه تایبه‌ت بوو به له دایك بوانی 2010 - 2011 و تیمی پێَشمه‌رگه‌ش وه‌ك هه‌میشه توانی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
له كۆتایشدا سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی فێرگه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یان و سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌ران و خانه‌واده‌ی یاریزانه‌كانی فێرگه‌كه‌یانی كرد بۆ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگه‌كانیان و هه‌روه‌ك پێ‌زانین و ستایشی خۆیانی ئاراسته‌ی قوتابخانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێز دڵشاد محه‌مه‌د كرد له‌و قوتابخانه‌یه و ڕۆڵی ناوبژیوانانی یارییه‌كانیشی به‌رز نرخاند .
ماوه‌ته‌وه بڵێن فێرگه‌ی تۆپی پێی پێشمه‌رگه بۆته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی سه‌دان یاریزانی نوێ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ داهاتووی یاریزانانی ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان تا پێشكه‌وتوانی یانه‌كه .