پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی كاتای كچانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تاك و تیم كۆتایی هات و له دوایی ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی تیمی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتان ، دواجار له دوای ئه‌وه‌ی كچانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تاك سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا به هه‌مان شێوه و له‌سه‌ر ئاستی تیم بڕۆنزیان له ده‌ست نه‌دا .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وته‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بڕیار بوو به پۆینت واته خاڵ ڕیزبه‌ندی بۆ تیمه‌كان هه‌ژمار بكرێت كه به‌و شێوه‌یه كچانی پێشمه‌رگه دووه‌م ده‌بوون به‌لاَم دوایی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری كرا هه‌ردوو تیمی ولاَتانی سوریا و سعودیه كه‌وتنه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئیمارات و عێراق له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی یاریان كرد ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندی گۆڕی و ئیمارات یه‌كه‌م بوو هه‌رچی سوریایه به پله‌ی دووه‌م هات و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی عێراق بوو كه پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات .
ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌كه‌یان به ئاستێكی به‌رزه‌وه بینراون و له‌سه‌ر ئاستی تاك و تیم توانیان پله‌كانی سێهه‌م له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌رچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یارییه‌كانی كۆمێته له ڕۆژی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و كچانی یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و جه‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وانه ئاماده‌ن .
ڕیزبه‌ندی كۆتایی تیمی به خاڵ :
گروپی یه‌كه‌م :
سوریا 19،6 خاڵ
سعودیه 18،4 خاڵ
گروپی دووه‌م :
ئیمارات 20،5 خاڵ
عێراق 19،7 خاڵ