ڕاپۆرت - ڤیدۆ : له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ عه‌ره‌بی‌ ، كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی‌ ، پێشمه‌رگه‌ بڕۆنزی‌ برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ، له‌ شاری‌ شاریقه‌ی‌ ولاَتی‌ ئیمارات ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌رده‌وامه‌و له‌ یاری‌ كاتا و له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك بۆ دیاری‌ كردنی‌ پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌م ، كیژه‌ یاریزان ئه‌وین ئامانج له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ن توانی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م و میدالیایی‌ بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنێت .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند ، كه‌ خۆش به‌ختانه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕكابه‌ری‌ توانیان بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وه‌ش بۆ یانه‌كه‌مان و ولاَتی‌ عێراق ئه‌نجامێكی‌ به‌رچاو و ده‌ست كه‌وتێكی‌ مێژووییه‌ .

نابراو ووتیشی‌ یارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵی‌ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر تر ده‌ده‌ین بۆ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ولاَتی‌ عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌دا ده‌كات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ هه‌مان ئاست ، ولاَتی‌ ئیماراتی‌ میواندار نازناوی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك برده‌وه‌ و سوریا ش دووه‌م بوو .



PM:07:51:09/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 4844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌