له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانی‌ عێراق چوار تیم به‌شداره‌ - ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژ

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا و به‌ به‌شداری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( غاز جنوب ، پێشمه‌رگه‌ ، به‌حری‌ و مه‌صافی‌ شیمال ) خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ده‌ست پێكرد .

له‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژ و پاش نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 8 ی‌ شوباتی‌ 2024 دوو یاری‌ به‌ڕێوه‌ چوون و تێیداو تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ غاز جنوب به‌ ئه‌نجامی‌ 3-0 سێت له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یان برده‌وه‌ و هه‌روه‌ك مه‌صافی‌ شیمال-یش به‌ربه‌ستی‌ به‌حری‌ نه‌بڕی‌ دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 سێت ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست دا .


PM:10:29:08/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌