به‌ ئاماده‌بوونی‌ حاكم مه‌حمود - به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆتا ڤێستیڤاڵی‌ ئه‌نجام دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ دوا چالاكی‌ وه‌رزی‌ 2023 ی‌ به‌ ئه‌نجام دانی‌ ڤێستیڤاڵێكی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام دا كه‌ زیاتر له‌ 300 یاریزان تێیدا به‌شدار بوون .

له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 22 ی‌ 12 ی‌ 2023 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ ، م ، ئیبراهیم قاسم ، ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك و وه‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ ، وسام محه‌مه‌د بازگ ، هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ، به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م ڤێستیڤاڵ و كۆتا چالاكی‌ وه‌رزی‌ 2023 ی‌ به‌ڕێوه‌برد كه‌ تێیداو سه‌رجه‌م یاریزانانی‌ هۆڵه‌كانی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ تێیدا به‌شداریان كردوو یارییه‌كانی‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ردوو جۆری‌ كاتا و كۆمێته‌ .

ئه‌مه‌و له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا جگه‌له‌ نمایشه‌كان بڕوانامه‌ی‌ پشتین ڕه‌ش به‌ 7 یاریزانی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ دراو دواتر به‌ دابه‌ش كردنی‌ میدالیایی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداری‌ كۆتایی‌ به‌و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌ فراوانه‌ هات كه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ وه‌رزشی‌ به‌رچاو تێیدا ئاماده‌ی‌ بوون .



PM:07:25:22/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 3520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌