پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری هه‌شت یانه و فێرگه ، یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه‌ی بۆ یانه و فێرگه‌كانی تۆپی پێی سنوری شاری سلێمانی ڕێك خست ، له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی دوو شكست به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی ، فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته یاری كۆتایی .
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كه و ئه‌نجامه‌كانیان فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یانه‌ی ئاشتی به سوپاسه‌وه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی ڕێك خست كه هه‌شت یانه و فێرگه تێیدا به‌شدار بوون و وه‌ك یانه‌كان ته‌نیا یانه‌ی ئاشتی ڕێك خه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه و پێشمه‌رگه له نێو كێبڕكێكان بوون وه شه‌ش فێرگه‌ش ، ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیمه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كرابوون و هه‌ركۆمه‌ڵه‌یه‌ك له چوار تیم پێك ده‌هات كه خۆش به‌ختانه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی 3 یاری توانیمان 3 سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنین و ئه‌نجامه‌كانیشمان به‌م شێوه‌یه بوون .
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه × فێرگه‌ی دوا ڕۆژ 9 - 1
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه × فێرگه‌ی شه‌هید ئاوات 3-1
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه ، فێرگه‌ی لاوانی ئاشتی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه فێرگه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
له درێژه‌ی وته‌كانی فه‌رمان ووتی ، یارییه‌كان تایبه‌ت بوون به ته‌مه‌نه‌كانی 10 ساڵ و 11 ساڵ و وه ته‌واوی یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی بچوكی یانه‌ی ئاشتی له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممان ئه‌نجام درا كه ڕۆژانه دوو یاری به‌ڕێوه ده‌چوو .
داوجار سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، له یاری كۆتایماندا ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی ئاشتی ده‌بینه‌وه و به هیواین بتوانین ئه‌نجامی كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی تییمه‌كه‌مان كۆتایی بێت .