پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان پاڵه‌وانێتی تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و خوار 21 ساڵی كوڕانی له هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی كاتا و كۆمێته ئه‌نجام دا .
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ، یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ڕكابه‌ری یانه‌كان ، دواجار یانه‌ی خورماڵ پله‌ی یه‌كه‌م و سه‌ید سادق پله‌ی دووه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .
ئه‌مه‌و له لێدوانێكی كورتدا و تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت توانا سه‌عید كارگێڕی تیمی كاراتیێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تا كۆتا ساته‌كان ڕكابه‌ریمان بۆ نازناو بوو به‌لاَم له كۆتایی بڕیار درا كه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان پێكه‌وه هه‌ژمار بكرێن و هه‌ربۆیه گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی ڕووی دا‌و خورماڵ بووه یه‌كه‌م و یانه‌ی سه‌ید سادق و پێشمه‌رگه دووه‌م و سێهه‌م بوون .