پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ولاَتی قه‌ته‌ڕ پاڵه‌وانێتی سنۆكه‌ری جیهان به‌به‌شداری 89 ولاَت له ماوه‌ی ڕۆژانی 14 تا 25 ی 11 ی 2023 به‌ڕێوه چوو .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سێ یاریزان به‌شداری كردوو له نێویاندا كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه یاریزان سه‌دره‌دین حه‌سیب سه‌دره‌دین بوو ، ئه‌مه‌و له دوایی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی تیم هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، فیرزا كامیل و ئه‌یهاب ئه‌نوه‌ر له خولی 32 ی قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاواییان كرد ، له‌سه‌ر ئاستی تاك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه و یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌دره‌دین حه‌سیب توانی له كۆی 6 یاری به 4 سه‌ركه‌وتن پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی ڕكابه‌ری ده‌سته‌به‌ر بكات .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه ، یاریزانی ناوبراو به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كان ، پاڵه‌وانێتی سنوكه‌ری جیهانه كه به ئاماده‌بوونی استاز موبارك ابو حمد سه‌رۆكی یه‌كێتی سنۆكه‌ری جیهان به‌ڕێوه چوو وه خۆش به‌ختانه‌ش وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كاپتن و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیم بۆ مێژوو ئه‌نجامێكی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر بكه‌م و پله‌ی پێنجه‌مم به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یارییه‌كانی سه‌دره‌دین ووتی ، له كۆی شه‌ش یاری توانیم 4 یاری به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهێنم كه ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو .
خولی كۆمه‌ڵه‌كان
2 یاری - یه‌ك بردنه‌وه و یه‌ك شكست
بردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌نگۆلیا - شكست له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز .
خولی 48 ی یارییه‌كان :
بردنه‌وه به ئه‌نجامی 4 یاری یه‌كلایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ولاَتی ئێرله‌ندا و گه‌یشتن به خولی 32 .
له‌و قۆناغه‌دا بردنه‌وه به ئه‌نجامی 4 - 2 یاری له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ولاَتی قه‌ته‌ڕ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ولاَتی میسر به ئه‌نجامی 4 یاری بێ وه‌لاَم .
ئه‌مه‌و به‌هۆی به‌هێز بوونی یارییه‌كان له قۆناغی هه‌شت 4-0 له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هندستان توشی شكست هات و به‌و ئه‌نجامانه‌ش پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی جیهانم به‌ده‌ست هێنا .
له دوا وته‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت سه‌دره‌دین حه‌سیب ووتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیم له یارییه‌كانم به ئه‌نجامی 4-0 و 4-2 براوه بم و یاریزانانی ڕكابه‌رم ئه‌نجامی 4-3 یاریان زۆر بوو هه‌ربۆیه پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیم به‌ده‌ست هێنا و بۆ مێژوو ئه‌و ئه‌نجامه له ته‌ختی شانۆی سنۆكه‌ری عێراق نوسرایه‌وه .