خشته‌ی‌ یاریەکانی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی نایابی عێراق - كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ ئه‌نجام دانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كه‌ 22 یانه‌ تێیدا به‌شداره‌و دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی‌ 11 یانه‌ی‌ كران  ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك وه‌رزی‌ ڕابردوو له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یاری‌ ده‌كات .

ئه‌مه‌و به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و تیروپشكه‌ ، بڕیاره‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا و له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ 10 یاری‌ ئه‌نجام بدات و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ و ده‌ست پێكی‌ خوله‌كه‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ میسان ده‌كات له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی‌ ، هه‌روه‌ك له‌ دووه‌مین جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ خۆیدا ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات .

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كان و له‌ جه‌وله‌ی‌ نۆیه‌می‌ یارییه‌كاندا ، تیمه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوان ده‌بێت و دوا یاری‌ ئه‌و قۆناغه‌شی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ شاری‌ ناصریه‌ ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ ناوی‌ ئه‌و شاره‌ .

خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا .

پێشمەرگە - میسان 
شەرگات - پێشمەرگە 
پێشمەرگە - الكرمە
مەسافی جنوب - پێشمەرگە 
پێشمەرگە - حسین
عفک - پێشمەرگە 
پێشمەرگە - ئیتیساڵات
فهد - پێشمەرگە 

پێشمەرگە - چاوەڕوانە

پێشمەرگە - سامەڕا 
ناسریە - پێشمەرگە


PM:11:02:19/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 2372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌