پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 15 ی 11 ی 2023 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و كۆمه‌لێكی به‌رچاو له میوانان و دڵسۆزان و پشتیوانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌راسیمی ڕێزلێنان بۆ هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری كوردستان بوو دواتر وتاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه خوێندرایه‌وه و پاشان كورته ڤیدۆیه‌كی یاری كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراقی تیمی لاوان بۆ میوانان نمایش كرا‌و هه‌روه‌ك به‌ڕێز كاروان شێخ زیره‌ك له پاش ئه‌و ڤیدۆیه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی وتاری پیرۆزبایی پێشكه‌ش كرد .
ئه‌مه‌و كورته ڤیدۆی یاری كۆتایی تیمی تازه‌پێگه‌یشتوانیش به‌شێكی دیكه بوو له بڕگه‌ی كاره‌كانی مه‌راسیمه‌كه و له درێژه‌ی وتاره‌كانیشدا نزار ژاژڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانی پێشكه‌ش كرد .
به چه‌پكه گوڵ و میدالیایی كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه‌كان و یانه‌كان ئه‌و مه‌راسیمه پیرۆزتر كرا .
به‌ڕێز م ، كه‌مال نوری سه‌رۆكی ڕێكخراوی وه‌رزشكاره دێرینه‌كان دوو میدالیایی پێشكه‌ش به هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری تیمه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان كردوو هه‌روه‌ك چه‌پكه گوڵی یانه‌كانی مه‌سافی و ئاشتی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی سلێمانی و قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی شاری ڕۆشنبیرانیش به‌خشرایه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیم .
پاشان خه‌لاَتی دارایی تیمه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان كه‌له‌لایه‌ن یانه‌ی پێشمه‌رگه دابین كرابوو پێشكه‌ش به ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان كرا .
به پێشكه‌ش كردنی قه‌ڵغانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به 18 میوانی مه‌راسیمه‌كه و چركاندنی وێنه‌ی یادگارییه‌كان كۆتایی به‌و بۆنه مێژووییه هات .