پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یارییه‌كی دۆستانه ، میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بابانی هاوشاری كرد .
ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه له سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی 3 - 1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت له خوله‌كه‌ی عێراقدا ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بێت بگاته ڕیزی گه‌وره‌كانی عێراق .