پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به توانای جه‌سته‌ی یاریزانانیان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی تیمی پێشكه‌وتوانی دیاری كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی 11 ی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و كاپتن وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێی ییانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر ( مسته‌فا جاسم عه‌بد زه‌ید ) واژۆ كرا كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره تایبه‌ته به به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ی یاریزانان .
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ئه‌و ڕاهێنه‌ری ناوبراو كاپتن وسام محه‌مه‌د تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به گرنگمان زانی ڕاهێنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ی یاریزانان بسپێرینه كه‌سێكی پڕ ئه‌زموون له بواره‌كه‌یدا و هه‌ربۆیه له دوایی وه‌رگرتنی cv مسته‌فا جام مان دیاری كرد كه له ڕابردوودا ڕاهێنه‌ی یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، زاخۆ ، قاسم ، مینا ، دهۆك و یانه‌ی مصفوت ی ئیمارات ) ی عه‌ره‌بی بووه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له دوایی ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕاهێنه‌ری مسته‌فا جاسم په‌یوه‌ندی به یه‌كه مه‌شقیه‌كانی تیپه‌كه‌مان ده‌كات .