پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به واژوی جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یانه‌كان كرا .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و خوله‌كه ، سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان كه م ، جه‌مال ه به سایتی فه‌رمی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ده‌مانه‌وێت یانه‌كان دیاری بكه‌ین له خولی نایاب و به‌و ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیه‌كانی شاره‌كان پالاَوتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر خولی پله یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له كۆتایش ژماره‌ی یانه‌كانی خولی نایاب دیاری ده‌كرێت .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوایی ئه‌وه‌ی نوسراو ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی كراوه ئه‌و یه‌كێتیه نوسراوی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كردووه بۆ 19 یانه كه بریتین له ( ڕزگاری ، شێروانه ، په‌یام ، خانه‌قین ، حاجی ئاوا ، دووكان ، ڕانیه ، سیروانی هه‌ڵه‌بجه ، قه‌لاَدزێ ، شه‌هیدان ، هاوكاری ، قه‌ره‌داخ ، سه‌رچنار ، كفری ، بابان ، چه‌م چه‌ماڵ ، پێنجوێن ، چوار قوڕنه و سه‌ید سادق ) .
سه‌باره‌ت به واده‌ی كۆتایی نوسراوی ڕه‌زامه‌ندی یانه‌كان ، جه‌مال ڕه‌شید ووتی ، به‌رواری 8 ی مانگی 11 ی 2023 دیاری كراوه كه ده‌بێته دوا كات و پاشان یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له‌سه‌ر ڕۆشنایی ژماره‌ی یانه‌كان كاتی ده‌ست پێكی خولی پله یه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت .