لەیانەی خانزاد 11كچ 8 رۆژ بۆ 5 بلیتی هەڵبژاردەی عێراق ركابەری دەكەن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ئێوارەی ڕۆژی‌ پێنج شەممە رێكەوتی 26-10-2023 لەكۆی (12) یاریزانی كچ كە یاریزانێك نەیتوانی بەشداربێت و(11) یاریزانی شەتڕەنجی كچ بۆ ماوەی (8 رۆژ كێبڕكێی توند دەكەن بۆ بەدەستهێنانی یەكێك لەم (5) بلیتە بۆ ریزی شەتڕەنجی هەڵبژاردەی كچانی عێراق.

بەئامادەبوونی زافڕ عەبدولئەمیر سەرۆكی شەتڕەنجی عێراق وسەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزشی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری وەرزشوانان و دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی لەیانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد بەبەشداری (11) یاریزان بۆ ماوەی (8 رۆژ كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەست هێنانی یەكێك لەو (5) بلیتە بۆ ئەوەی لەریزی هەڵبژاردەی كچانی شەتڕەنجی عێراق سەركەون وبەشداربن بۆ پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتیەكان .


PM:09:42:26/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌