پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له شاری به‌غداد و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و ئه‌نجام دانی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پیێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو بڕیار درا كه یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به شێوه‌ی چوون و هاتن ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌شدرا كه یاری كۆتایی له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ده‌بێت .
ئه‌مه‌و پاش ئاشكرا كردنی یانه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بریتین له (پێشمەرگە ، مینا ، ئەمانە بەغداد، سەناعات کارەبایی ) تیروپشك ئه‌نجام دراو له یه‌كه‌م یاری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد ده‌كات كه ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 27 ی ئه‌یلولی 2023 به‌ڕێوه بچێت .
دواجار یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا كه یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م دووه‌م ڕاسته‌وخۆ بگاته ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق له وه‌رزی داهاتوودا .