تانیا بووە پاڵەوانی پێلیستانك بۆ تۆپی پێی فوتساڵی كچانی كوردستان



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی 

پاڵەوانیەتی پێلیستانك بۆ پەرەپێدانی تواناكانی منداڵان و كار لەسەر پەروەردە و تەندروستی و وەرزش و چاند و هونەری میوزیكی كوردی لە بواری منداڵان دەكات، بۆ ئەم جارەش پاڵەوانیەتیەكی گەورەی بۆ فێرگەكانی كوردستان بە سەرپەرەشتی یەكێتی تۆپی پێ  بۆ هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان كردەوە و كە ( 😎 فێرگەی لە خۆگرتبوو و كچانی تەمەن ژێر  16ساڵی تێایدا بەژداربوون كە یەكەم پڕۆسەی لەوشێوە ئەنجام بدرێت وناویان نرا (پاڵەوانیەتی پێلیستانك بۆ تۆپی پێی فوتساڵی كچانی كوردستان) فێرگە بەشداربووەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە پێكهاتبوون لەم فێرگەكانی :

.1یانەی وەرزشی هەڵەبجە.
.2یانەی وەرزشی عەباس فەرەج.
.3یانەی وەرزشی رواندز.
.4یانەی وەرزشی دهۆك.
.5یانەی وەرزشی تلسقۆف.
.6یانەی وەرزشی شارەزوور.
.7یانەی وەرزشی چەمچەماڵ.
.8یانەی وەرزشی تانیای دوكان.

ئەم پاڵەوانیەتە ماوەی پێنج  رۆژی خایاند و تێایدا هەموو پێداویستیەكیان بۆ (😎 فێرگەكە ئامادە كرابوو، وەكو شوێنی حەوانەوە وگواستنەوە لە هوتێل بۆ یاریگا و بە پێچەوانەوە و خواردن و خواردنەوە و دابینكركردنی دیاری سەركەوتووی یەكەم و دووەم و باشتریینەكانی یاریەكان.

یاری كۆتایی  یانەكانی (تلسقۆف و تانیای دووكان ) بەریەك كەوتن و یانەی تانیای دووكان توانی سەركەوێت بەسەر یانەی تلسقۆف بەئەنجامی (4-3) ویانەی تانیای دووكان بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتی پێلیستانك بۆ تۆپی پێی فوتساڵی كوردستان.

جێگای ئاماژەكردنە كەناڵی تەلەفزیۆنی پێلیستانك بۆ منداڵان بڕیاریدا ئەمە دواین پاڵەوانی نەبێت،بەڵكو سەرەتایەكی گرنگ بوو بۆ فراوان كردن و ئەكتیڤكردن و بەشێوەی زیاتر ئەكادیمی كردن بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە،چونكە منداڵان ئەوان نەوەی دوا رۆژی وڵاتن،بۆیە ساڵانە كار دەكەن بۆ كردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتیە وفروانكردنی.


PM:07:47:16/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌