پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی پرۆتۆكۆڵی وه‌رزشی هاوبه‌ش له نێوان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌شق و جه‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، به سه‌رۆكایه‌تی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه شاندێكی یانه‌كه كه پێكهاتبوون له م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و ئه‌دیب شكور ، وسام محه‌مه‌د و زرنگ سه‌لاَح ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌شق و جه‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌لایه‌ن لیوا عمار جه‌بار خزر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه پڕ به‌رهه‌مه‌دا ، وێڕایی به‌خێرهێنان له لایه‌ن لیوا عه‌مار جه‌بار خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌شی وه‌رزشی واژۆ ده‌كه‌ن و به گرنگی زانی پێكه‌وه كار بۆ بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی وه‌رزش له ولاَتدا بكه‌ن و خاكی عێراقی به خاكی نیشتیمانی گه‌لانی كوردوو عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌مدا ، ئه‌مه‌و ناوبراو ووتی ، پێكه‌وه كار بۆ بواره‌كانی ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری ده‌كه‌ین تا بناغه‌ی یارییه‌كان هه‌میشه به‌ره‌و پێشبچێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌نجام دانی خوله‌كانی ڕاهێنه‌ران و ناوبژیوانان كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت و هه‌روه‌ك كردنه‌وه‌ی كه‌مپه هاوبه‌شه وه‌رزشییه‌كانی به گرنگ زانی .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌وه سوپاسی بێپایانی لیوا عه‌مار و هاوكاره‌كانی كردوو ئه‌و بانگێشت كردنه‌یانی به گرنگ زانی و پێزانینی هه‌بوو بۆ ئه‌و هه‌ولاَنه‌یان ، هه‌روه‌ك حاكم مه‌حمود ووتی ، میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كان له نێوانمان ده‌بێته هه‌وێنی به‌ره‌و پێشچوونی یارییه جۆراو جۆره‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی یاریزانان به شێوه‌ی خواستن تیمه‌كانمان به‌هێزتر ده‌كات و ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ین له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا .
پاشان به نوسراو ئه‌و خالاَنه كرایه سه‌ر په‌ڕه‌ی فه‌رمی و به واژۆی لیوا عه‌مار و حاكم مه‌حمود ئه‌و پرۆتۆكۆڵه هاوبه‌شه پیرۆز كرا .