پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دا ، تیپی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی میوانداری له بێچوه شێرانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كرد .
یارییه‌كه له سه‌ره‌تاوه به به‌هێزی ده‌ستیپێكردوو دوایی یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم له كاتی یاسایی به 4 گۆڵ ، دواجار ناوبژیوان په‌نای برده به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئه‌نجامی كۆتایی و پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 4 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كوڕانی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كیان به‌ده‌ست هێنا و بڕیاریش وایه له یاری داهاتووی ڕوبه‌ڕوی بێچوه شێرانی یانه‌ی چوار قوڕنه ببێته‌وه .