پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و بره‌و دان به ئاستی تیم و یاریزانان یان ، تیمی تایكواندۆی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی موصلای كه‌ركوك كردوو یارییه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .
به‌ختیار حسێن سه‌رپه‌رشتیار و ڕێكخه‌ری یارییه دۆستانه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ناوی پێشمه‌رگه له یارییه جه‌نگییه‌كان به به‌رزی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌بینرێت و له یارییه‌كانی كاراتێ و تایكواندۆدا چه‌ندان یاریزانی پاڵه‌وانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دا هه‌یه ، ئه‌و ووتیشی ، تایكواندۆی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م چالاكی كه به‌به‌شداری 11 یانه و تیم بوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و له ئێستاشدا و بۆ ئاماده‌كاری زیاتر یارییه دۆستانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
به‌ختیار سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتی له سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كان و پاڵه‌وانانی ئه‌و یاریانه ده‌كه‌ن و هیوایی خواست له داهاتوودا و له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجامی كاریگه‌رتریان هه‌بێت .