پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كاتژمێری ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستانی گۆڕانكاری تیاكردوو نیو كاتژمێر واده‌كه‌ی پێشخست .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 1 ی ئه‌یلولی 2023 و له ڕێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ، لیژنه‌ی ناوبراو كاتی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئاشكرا كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره ته‌واوی یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و به‌و بلاَوكراوه‌یه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ش بێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌واوی یارییه‌كانی خوله‌كان نیو كاتژمێر پێشبخرێن و له كاتژمێر 4:30 خوله‌ك بۆ كاتژمێر 4:00 ی ئێواران .