شرۆڤەی وەرزشی بۆ رق وكینە و جوێن!



زاگرۆس نانەكەلی -

پرۆسە و زانستی شرۆڤەكاری وەرزشی لە جیهان بەهۆی پابەند بووین یاریزان و راهێنەر و داوەر و كەسایەتی وەرزشی و میدیاكارانی وەرزشی بە كۆمپانیا و دەزگای راگەیاندن و یانەكان،لەم سەردەمە نیمچە ئاشكرا لایەنگیری تیپ و یانەیەك و بگرە یاریزانێك دەكەن،لەسەردەمی دەتوانم بڵێم حەفتا و هەشتا و نۆهەدەكانی سەدەی رابردوو،لەوانەیەئەم دیاردە بە پەنجەكانی دەست هەژمار بكرا بوایە،بۆیە لام سەیرنیە كە ئەم دیاردە زۆر بە زەقی و بەربڵاو و پەرەی سەندووە،گەیشتۆتە ئاستێك كە كوێر و كەڕ و ڵاڵ و لایەنگیری ناراست و بگرە قسەی دوورستكراویش دەكەن وتەنها بۆ ئەوەی ئەو شوێنەكەی كاری تیادەكات بڵێن ئافەرین .

شرۆڤەكاری وەرزشی دەڵێ سەرچاوەكانی هەواڵ،كام سەرچاوە،لێدوان هەواڵی وا بڵاودەكاتەوە لە (دوورگەی واق واق) یش بوونی نیە،بەناوی یاریزان وراهێنەر و یانە لێدوانی وا بڵاودەكەنەوە من دەڵێم شوكر بۆ خوای گەورە لەجیهان زمانی كوردی نازانن،ئەگەرنا هەموو رۆژێك هەواڵەكانیان بە درۆ دەخستینەوە و گاڵتەشیان پێدەكردین !.

شرۆڤەكارانێش هەن تا ئێستا زۆر بە ویژدان و پڕۆفیشناڵ و ئەكادیمی وبێ لایەنگیری كارەكانی خۆیان رایی دەكەن،بەڵام ئەنجامی راستگۆیەكەی جارێكی تر لە كەناڵەكان نایدۆزیەوە و واتە ئاوت دەكرێ!،لە كوردستانی خۆشمان شرۆڤەكاری وەرزشی وەك بوارەكاتی تری شرۆڤەكاری  بە لایەنگیری دەستی پێكردووە و زۆر زەحمەتە بتوانێ خۆی و ویژدان و زانستەكە و راستیەكان بڵێ و لەم جەنگەڵستانە دەربازی بێت .

خوێنەر وبینەریش فریو دەدەن و ئیستغلالی دەكەن،چونكە خەتا لە خوێنەریشە بەدوای سەرچاوە ناگەڕێ  وناخوێنتەوە!،نموونە پەیجێك نوسیویەتی (هیچ یاریزانێك ناگاتە ئاستی یاریزان (....) لە ئێستا و داهاتوو و تۆ ڕای خۆت بڵێ) ئیتر نەیارەكان و نا وەرزشوانەكان دەبێتە كۆمێنتی شەڕە جوێن و هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ شەڕە بەندەكان بە قسەی نەشیاو!،جوێنەكان هێندە قێزەوەنە مرۆڤـ شەرم لە مرۆڤـ بوونی خۆی دەكات !.

بەڵام ئەوەی ئێستا لە كوردستان روودەدات،دوو دیاردەی هەرە ناشیرین وقێزەوەن و دوور لەهەموو ئیتكی رۆژنامەوانی،كە مرۆڤـ شەرم دایدەگرێ بینوسێ،ئەویش كار گەیشتۆتە ئەوەی شرۆڤەكار یاریزان و تیپ ویانەی سەركەتووی پێ  هەرس ناكرێت و زۆر بەروونی رق وكینە بەرانبەریان هەڵدەگرێت و  ئاشكرا دژیایەتییان دەكات .

بەر لە كۆتایی بە ناچار ی  وبە روونی نانووسم ، تەنها بڕۆن سەیری ئەو گفتوگۆیانە رۆژنامەنووسان و شرۆڤەكارانی وەرزشی بكەن،بزانن چۆن زمانی زبر و ناو زڕاندن و ووشەی نەشیاو و جوێن بەكار دێنن دژ بەیەك  لەسەر بابەتێكی سواو،تەنانەت جوێنەكان سنووری حورمەتی خێزانەكانی بڕیوە  زۆر بەداخەوە!!!،بڕۆن چاوێك بە سۆشیاڵ میدیای بخشێنن و بزانن ئاستی شرۆڤەكاری وەرزشی كوردی هەموو جیهانی تێپەڕاندووە لە نا شرۆڤەیی و نا وەرزشی و هەموو نایە ناشیرنەكان!،لەپای چی وادەكەن؟ خۆ خۆمان ئەوەندە كۆك و تەبا نین لەناویەكا تا بەهۆی میسی و رۆناڵدۆ وە بازاڕی جوێن فرۆشتن بكەینەوە لەنێو پەیجەكانی خۆمان !.

لەكۆتایش مەسیج نامەی هاوڕێیەكی ئازیزمە كە ساڵانێكە لە ئەمەریكا دەژی، منیش وەك خۆی بڵاوی دەكەمەوە كە بۆی نووسیبووم : ( كاكە زاگرۆس بەشی وەزشی تێكڕای كەناڵە ئاسمانیەكان و لۆكاڵیەكانی كوردستان و پەیجەكانیان لە سۆشیال میدیا وخاوەن پەیج و ئەو سووپایەی ناویان لە خۆ ناوە میدیاكاری وەرزشی و شرۆڤەكارو شارەزا لەتۆپی پێ،تا سێ مانگ لەمەوپێشیش پچووكترین زانیاریان نەبووە لەسەر تۆپی پێ لە ئەمەریكا و خولی تۆپی پێ ( MLS) و شێوازی خولەكە و وە تائێستاشی لەگەلدا بێت نازانن ئەو سێ پیتە كورتكراوەی چیە !،بەڵام ئامادەشن بەسەعات قسە لەسەر ئەو خولە بكەن بەزانیاری هەڵەو هەواڵی بێ سەرچاوە و بەسەدان پۆستیشی لەسەر بكەن ، ئاخر نەبووە و نابێت تۆ چوار پێنج ووشەی ئینگلیزی نەزانیت،بەڵام زۆر بەچاوقایمانە لەسەر شاشەی كەناڵەكان و پۆستی پەیجەكانیانەوە باس لە ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆژنامەكانی ئەمەریكا دەكەن بەبێ سەرچاوە ، دڵنیابە زۆرێك لەو هەواڵانەی ئەوان لێی دەدوێن لەسەر تۆپی پێی ئەمەریكا لە خودی كەناڵ و میدیا وەرزشیەكانی نێو ئەمەریكا بۆت نادۆزرێتەوە چونكە لەئەسڵدا بوونی نیە !.


PM:04:30:27/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌