پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانه‌كانیان ، فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له فێرگه‌ی باله‌ی بامۆكی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 22 ی ئابی 2023 و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه ، تیپی باله‌ی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر فێرگه‌ی باله‌ی بامۆكی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌مان ئاسته‌كان ئه‌نجام دا ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریانه نه‌هرۆ عه‌دنان ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌ی پشوه‌دا ئاماده‌كاری زۆر باشمان ئه‌نجام دا‌و به گرنگی ده‌زانین ، ئاستی یاریزانه‌كانمان هه‌ڵبسه‌نگێنین و ئاماده‌كاریان پێبكه‌ین بۆ به‌شداری له خوله‌كانی عێراق دا .
نه‌هرۆ وتیشی ، دوو یاری دۆستانه‌مان بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 2005 - 2006 و وه 2007 بۆ سه‌ره‌وه‌مان ئه‌نجام دا‌و ئاستی یاریزانه‌كانمان هه‌ڵسه‌نگاند .
ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له داهاتوو یاریزانانی خۆمان جێگه‌ی یاریزانه ده‌ره‌كییه‌كانمان بۆ بگرنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه نه‌وه‌یه‌كی نوێی یاریزان پێبگه‌یه‌نین .