لە سۆران خولە دوو رۆژییەكەی رێكخراوی میتان بۆ میدیایی وەرزشی بەكۆتاهات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كازم محەمەد - سۆران

رێكخراوی میتان بۆ پەرپێدانی میدیای وەرزشی لەدوای دامەزراندنی و لە دەستپێكی كارەكانیدا رۆژانی 16 و 17ی ئابی 2023  لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران، یەكەم خولی میدیای وەرزشی لە سنووری ئیداری سەربەخۆی سۆران رێكخست.

لەو خولە دوو رۆژییەدا كە بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حكومی و وەرزشی و حزبی سنوورەكە بۆ نزیكەی 30 بەشداربوو رێكخرا كە زۆرینەیان لە رەگەزی مێینە بوون، هەردوو وانەبێژی خولەكە (زاگرۆس نانەكەلی و سەنگەر زرار) بۆ یەكەمجار لە دەڤەرەكەدا بەشداربووانیان بە میدیای وەرزشی و مێژووەكەی و پێناسە و جۆر و بەشەكان و بنەما و ئەرك و ئامانج و كار و یاساكان و رۆڵ و گرنگی و تایبەتمەندی و پێشەنگیی لە دەستكەوتنی هەواڵ و زانیاری و چەند لایەنێكی تر ئاشناكرد.    

دواجاریش لەلایەن قائیمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حكومی و وەرزشی و حزبی سنوورەكە و بەڕێوەبەرانی رێكخراوی میتان، بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان و سوپاس و پێزانینی رێكخراوەكەش بە نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن و كەسایەتی و هاوكارانی سەرخستنی خولەكە بەخشرا.


PM:11:14:17/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌