پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی كوڕانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان له دوا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا نزیك ده‌بێته‌وه و بڕیاره ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ڕوو بكاته ولاَتی ئێران و شاری ئورومییه بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه 18 هه‌ڵبژارده تێیدا ڕكابه‌ری ده‌كات .
مه‌شقه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی خالد ساڵح ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م و ستافی هاوكارانی له دوو كه‌مپی جیادا و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به هاوكاری ئه‌و یانه‌یه به‌رێوه ده‌چێت كه له ئێستادا كۆتاییه‌كانی كه‌مپی دووه‌می به‌ڕێَوه ده‌بات .
ئه‌مه‌و دوایی دیاری كردنی پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق هه‌ریه‌ك له یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( د ، عه‌لی ته‌ها له پێگه‌ی ڕافع ، محه‌مه‌د مه‌حمود له پێگه‌ی سێ ، سه‌نته‌ر ، منتزر محه‌مه‌د له پێگه‌ی چوار ، ئه‌صیل جه‌میل له پێگه‌ی دوو - خه‌لفی ، منزر خلدون ، له پێگه‌ی لیبرۆ ) پێكهاته‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ده‌یان به‌هێزتر كردووه .
هه‌روه‌ك بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له به‌رواری 19 تا 26 ی مانگی ئابی 2023 به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی ولاَتانی ئاسیا بكات و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و هۆنگ كۆنگ یاری ده‌كات له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا .