پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستانی ئاشكرا كردوو تێیداو خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاشكرا كرد .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی 2023 یارییه‌كانی ئه‌و خوله ده‌ست پێبكات كه ناوی ناوه خولی خوار 18 سالاَن و هه‌روه‌ك خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ر گروپێك بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 له خولی نایاب یاری ده‌كه‌ن و وه یه‌كه‌می و دووه‌می هه‌ر گروپێك ده‌گاته قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌م وه‌رزه .
ئه‌و خوله به‌به‌شداری 23 یانه‌یه كه دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كراون و یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ركه‌وتوانی گروپی یه‌كه‌م و دووه‌م له خۆ ده‌گرێت و گروپی دووه‌میش سه‌ركه‌وتوانی گروپی سێهه‌م و چواره‌م یاری تێدا ده‌كه‌ن و یارییه‌كانیشی به شێوازی دوو دۆڕان ده‌بێت .