هه‌واڵ - ڤیدۆ - زوبێر پاڵه‌وانی‌ ، پاڵه‌وانانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ عێراق بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د


له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ ئاشتی‌ یاری‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بۆكسێنی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ كێشه‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو .

سه‌ر له‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 24 ی‌ ته‌مووزی‌ 2023 و له‌ دوا یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌و له‌ كێشی‌ قورس + 70 كغم و بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان زوبێر ساڵح یاریزانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ له‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ جیاوازی‌ 5 خاڵ و له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌مدا بباته‌وه‌ و نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌هێزه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا كه‌ 41 یانه‌ تێیدا به‌شدار بوو .

ئه‌مه‌و له‌ كێشی‌ 43 كغم یاسر عومه‌ر له‌ هه‌مان ئاست توانی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی‌ تیمی‌ بۆكسێنی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ پشكی‌ شێریان له‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ بۆكسێنی‌ عێراق ده‌بێت .




PM:04:21:24/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌